Chapter 82
1 خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات.
2 «هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن، لایەنگری بەدکاران دەکەن؟ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
3 بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن، دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.
4 فریای لاواز و نەداران بکەون، لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.
5 «نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن، هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.
6 «من گوتم: "ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن، هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن."
7 بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن، وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»
8 خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە، چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.
