Chapter 95
1 وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین، هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.
2 بە ستایشەوە بچینە بەردەمی، بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.
3 لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە، پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.
4 قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و لووتکەی شاخەکان هی ئەون.
5 دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە، بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.
6 وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین، لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،
7 چونکە ئەو خودامانە و ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین، مەڕی دەستی ئەوین. ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:
8 «دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا، وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا هەروەها بڕوانە دەرچوون 17:1-7 . لە بیابان،
9 لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە، هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی، بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.
10 چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم، فەرمووم: "ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و ڕێگای منیان نەناسی."
11 بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد: "نایەنە ناو حەسانەوەی من."»
