زەبوورەکان

Chapter 87

1 خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،

2 یەزدان دەروازەکانی سییۆنی لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.

3 ئەی شاری خودا، بە شکۆمەندی باست کراوە: هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

4 «ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم، خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان، لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش، سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: "ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە."»

5 دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»

6 یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات: «ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»

7 سەماکەران گۆرانی دەڵێن: «هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»